شه‌یدا رشید محمد؛ ديار فائق مجيد
پوخته
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ناونیشانی (كه‌ركووك له ده‌قه واڵاكانی شێركۆ بێكه‌س)دا، هه‌وڵێكه ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ناونیشانی (كه‌ركووك له ده‌قه واڵاكانی شێركۆ بێكه‌س)دا، هه‌وڵێكه بۆ ده‌رخستنی پێگه و گرنگی ئه‌و شاره له ئه‌زموونه جیاوازه‌كانی شێركۆ بێكه‌سدا، تێگه‌یشتنی جیاواز بۆ ده‌ق له چوارچێوه‌ی ژانرێكی نوێی ئه‌ده‌بی له ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا وه‌ك ژانرێكی نوێ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، كە له ئه‌نجامی سنوور به‌زاندنی ژانره‌كان و ئاوێته‌بوونیان هاتووه‌ته‌ئاراوه، به‌وپێیه‌ی هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی و بواره‌كانی تری ژیاندا ڕووبدات،ئەوە گاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌ده‌ب دروستده‌كات. گۆڕانكارییه‌كان زیاتر و زۆرتر لە شیعر ده‌ردەكەوێت، چونكه ده‌قی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی دامه‌زراوه، كە ئه‌وانیش (فۆرم وناوه‌ڕۆك)ن .دیارده‌ی ئاوێته‌بوونی ژانره ئه‌ده‌بییه‌كان له ئه‌ده‌بی كوردیدا بۆ ساڵانی حه‌فتاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كە(شێركۆ بێكه‌س) به داهێنه‌ری ئه‌م جۆره شیعره داده‌نرێت، ئەمەش له دهقە واڵاكانیدا دەردەكەوێت. بۆیه دیوان به‌دیوان خه‌می كه‌ركووكی لە دیوانەكانیداههڵگرتوه، هه‌وڵی ده‌رخستنی ئێش و ئازاره‌كانی ئه‌و شاره‌ی داوه، ئه‌ركی گه‌یاندنی په‌یامی ناڕه‌زایی ئه‌و شاره‌ی به‌خوێنه‌ران له ئه‌ستۆگرتووه، به‌بێ جیاوازی له‌نێوان پێكهاته‌كانیدا.